![]() |
گەشتێکی درامی کۆمیدی لە سەردەمی جەنگی جیهانیی دووەمدا، لە لێواری دڵی خۆشەویستییەوە بەرەو تاریکیی ڕۆح. باوکێك بۆ پاراستنی کوڕە بچکۆلانەکەی لە مردن، زبری زیندان و چنگی هەڵۆ ئاگرینەکان دەکات بە گەمەی چاوشارکێ و لەوپەڕی نائومێدییدا ژیانێکی ڕەنگاوڕەنگی بۆ دەخولقێنێت. بە سادەترین شێوە، دەتخاتە بەردەم قوربانییدان و فێرتدەکات مرۆڤ چۆن دەتوانێت لەبەردەم مەرگ و دوژمنیشدا دەم بەخەندەبێت.... |